[ ]

لە شاری مووسڵ ناوەندی پارێزگای نەینەوا، چەكدارانی رێكخراوی داعش بەكۆمەڵ خەڵك لە سێدارە دەدات و لەلایەكی دیكەوە حكوومەتی ئیتیحادی مووچەی فەرمانبەرانی دانیشتوانەكەی دەبڕێت، بۆیە ئێستا مووسڵ لە نێوان ئاگری لەسێدارەدانەكانی "داعش" و بڕینی مووچەی دانیشتوانەكەیەتی.

لە شارەكەم پیرمێردێك كوژران، لە شارەكەم ئافرەتێك كوژرا، لە شارەكەم منداڵێك كوژرا و پۆلیسێك سەربڕا، سەربازێك و مەدەنییەك خنكێنران، ئەم هەرزەكارە دەرووبەری بڕاوە و ئەمەش بێوەژن كەوت پاش ئەوەی هاوسەرەكەی لە بەرزترین باڵەخانەوە لە مووسڵ كەوتە خوارە و ئەوەش پیاوەكەی سەربڕا، لە شارەكەی هیچ تێدا نەما و هیچ كەسیش ناتوانێت ئەو وشانە بلێت، كە قسەی سەباح غانم موهەندسە كە تەمەنی 30 ساڵانە و ئەو لەبارەی باوكییەوە كە "داعش" لەسێدارەی داوە دەكات.

رێكخراوی داعش لە شاری مووسڵ لیستێكی بڵاوكردەوە كە ناوی دوو هەزار و 70 كەسی تێدایە كە لەو كاتەی شارەكەی لە نیوەی مانگی حوەزیرانی ساڵی 2014 كۆنترۆڵ كردووە تاوەكو ئێستا لە سێدارەیانی داون.

ئەو لیستە ناوە كەسوكارەكانیان ماوەی مانگێكە لە نەخۆشخانە و بەشی دادوەری پزیشكی دەگەڕێن.

غانم چیرۆكی خۆی دەگێرێتەوە و دەڵێت، باوكی پێشتر لە سوپای عێراق ئەفسەر بوو بەر لەوەی لە ساڵی 2003 خانەنیشن بكرێت و حاكمی مەدەنی لە عێراق پۆڵ برێمەر بە بڕیارەكەی هەڵی بوەشێنێتەوە، خانەنیشن كرا.

غانم باس لەوە دەكات، ماوەی مانگێكە فرمێسكەكانی چاوی وشكبووە و ئەو تاوەكو ئێستا هەر به‌ دوای باوكی دەگەڕێت، تاوەكو ئێستاش هیچ چارەنووسیَكی بەدەست نەگەیشتووە، بەڵام ئاماژە بەوە دەكات، ئەو لەوە دەترسێت باوكی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە كوژرابێت و فڕێ درابێتە نێو گۆڕێكی بە كۆمەڵ.

لە شارۆچکەی "عەزبەیە" کە دەكەوێتە باشووری مووسڵ چاڵێكی زۆر قووڵ و گەورەی تێدایە كە هەر لە سرووشتەوە ئەو چاڵە هەبووە و ناوی "خسفەیە" و دانیشتوانی شارۆچكەكە پێشبینی ئەوە دەكەن، زۆربەی رۆڵەكانیان كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستگیر كرابوون فڕێ درابێنە نێو چاڵەكەوە.

چاڵەكە لە گوندی عەزبە رووبەرەكەی 200 مەتر چوار گوشەیە و چەكدارانی داعش بە زیندووی خەڵكی فڕێ دەدەنە نێویەوە.

هاوكات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی لیستی دوو هەزار و 70 ناوەكە كە چەكدارانی داعش لە سێدارەیانی داون، تووڕەبوونی چالاكوانان لە ناوە و دەرەوەی مووسڵ لەسەر تۆڕەکانی كۆمەڵایەتی بەدوای خۆیدا هێنا.

لەمبارەیەوە چالاكوانێکی شاری مووسڵ بەناوی خوازراوی حەمید قاسم كە بە رێگەی فەیسبووك لەگەڵ ئاژانسی ئانادۆڵ قسەی كرد، وتی: "حكوومەت هەوڵ دەدات ئێمەی دانیشتوانی مووسڵ لە برسان و بڕینی مووچەكان لەسەر دەستی چەكدارانی داعش بمرین، چونكە داعش بەكۆمەڵ دانیشتوانی مووسڵ لە سێدارە دەدات و حكوومەتی عێراق بەبڕینی مووچەكان دانیشتوانی شارەكە سزا دەدات".

بەپێی ئەو زانیاریانە كە لە نێو شاری مووسڵەوە دزەی كردووە، داعش مووچەی فەرمانبەران و سەربازان و نووسەرانی دیوانی حەسبە و ئەمنییەكانی بەڕێژەی 25 لەسەدا كەم كردووەتەوە، بەڵام هێشتا هۆكاری ئەوە نازانرێت بۆچی حكوومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی مووسڵی بڕیوە.
- See more at: http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=56041&LinkID=5&video=False#sthash.wh8Unu7b.dpuf

Post a Comment

تدعمه Blogger.