[ ]

كاندیدانی‌ كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌مریكا، یه‌كه‌م گفتوگۆی‌ ته‌له‌فزیۆنییان ئه‌نجامداو پرسی‌ په‌نابه‌رانی‌ نایاسایی‌‌و تیرۆرو هاوسه‌رگیریی‌ هاوڕه‌گه‌ز، گرنگترین پرسه‌كانی‌ كامپه‌ینی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانن.

ته‌له‌فزیۆنی‌ فۆكس نیوزی‌ ئه‌مریكی‌ گفتوگۆیه‌كی‌ له‌نێوان 10 كاندیدی‌ كۆمارییه‌كان بۆ سه‌رۆكایه‌تیی‌ ئه‌مریكا له‌ شاری‌ كلایڤلاند سه‌ر به‌ ویلایه‌تی‌ ئۆهایۆ ڕێكخست.

كۆمارییه‌كانی‌ ئه‌مریكا جیاواز له‌ دیموكراته‌كان به‌ گوڕوتینێكی‌ زۆره‌وه‌ به‌شداریی‌ كامپه‌ینی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ 2016 ده‌كه‌ن‌و تا ئێستا 17 كۆماریی‌ خۆیان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا كاندید كردوه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا ته‌نها پێنج دیموكرات خۆیان كاندید كردوه‌. 

دۆناڵد تره‌مپ، بازرگانی‌ به‌ناوبانگی‌ ئه‌مریكی‌‌و جێب بۆش، برای‌ جۆش ده‌بلیو بۆش، سه‌رۆكی‌ پێشووی‌ ئه‌مریكا، له‌ دوو دیارترین كاندیدانی‌ كۆمارییه‌كانن، له‌ دیموكراته‌كانیش تا ئێستا هیلاری‌ كلینتۆن، دیارترین‌و به‌هێزترین كاندیده‌.

له‌ گفتوگۆ ته‌له‌فزیۆنییه‌كه‌دا، 10 كاندیده‌كه‌ی‌ كۆمارییه‌كان به‌رگرییان له‌ هۆكاری‌ خۆپاڵاوتنیان بۆ پۆستی‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا كردو ڕه‌خنه‌ی‌ توندیان ئاراسته‌ی‌ ئیداره‌ی‌ ئۆباما كرد، له‌سه‌ر ئاستی‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌.

پرسی‌ ئابووریی‌و په‌نابه‌رانی‌ نایاسایی‌‌و هاوسه‌رگیریی‌ هاوڕه‌گه‌ز، گرنگترین پرسه‌ ناوخۆییه‌كانی‌ كامپه‌ینی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانن، له‌ به‌رامبه‌ریشدا ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ تیرۆر، گرنگترین پرسی‌ سیاسه‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه‌.
- See more at: http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=56074&LinkID=6&video=False#sthash.JkjfwQKF.dpuf

Post a Comment

تدعمه Blogger.