له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ ده(10)، رۆژنامه‌نوسی وڵاته‌كه‌ی له كۆشكی سپی، رایگه‌یاندوه هۆشداریمان داوه‌ته توركیا، پێویسته پابه‌ندی شه‌ڕی دژی داعش بێت و بیانو بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورده‌كان نه‌هێنێته‌وه.
رۆژنامەنوسی دیاری ئه‌مریكی رایان گریم (Ryan Grim) لە پێگه‌ی "هاڤینگتۆن پۆست" کە دوێنێ لە 06.08.2015 بڵاویكردوه‌ته‌وه ، نوسیویه‌تی لە دانیشتێکی تایبەتی 10 رۆژنامه‌نوس لەگەل باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی‌دا پێی راگه‌یاندین، هۆشداریمان داوەتە دەوڵەتی تورکیا ده‌بێت پابه‌ندی شەرکردن لە دژی داعش بێت و بیانو نەدۆزێتەوە بۆ لێدانی کورد.
ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌مریكیه بڵاویكردوه‌ته‌وه، له دانشتنه‌كه‌دا به‌شێكی تایبه‌ت بوو بۆ قسه‌كردن له سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگ بوو كه سه‌رۆك ئۆباما باسی كردوه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی ئه‌مركیا و كورده‌كانه كه به توركیای وتوه، کورد هاوپەیمانی ئێمەن و ئەوانیش بەتەنیا سەرکەوتنی گەورەیان بەدەستهێناوە لەشەری دژی داعش و بەردەوامیشن لەسەرکەوتن.
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكردوه، ئەردۆگان نەژادپەرستێکی توندڕەوە ، هەموو کوردی تورکیا و سوریا بە دوژمنی خۆی دەزانێت . ئەو هۆیەشی بۆ سەرکەوتنی HDP لە هەڵبژاردنی حوزەیران گەراندنەوە و، ئەردۆگان تیایدا شکستی خوارد .
لە پرسیارێكی ئه‌و رۆژنامه‌نوسه ئه‌مریكیه بۆ ئۆباما، كه ئایا چی بکرێت لەم حالەتەدا لەگەڵ تورکیا ؟
ئۆباما ،پێی راگه‌یاندوه، ئه‌و گفتوگۆیه‌مان لەگەڵ تورکەکان کردووە و پێمان وتوون داعش مەترسی گەورەیە و دوژمنمانە ، پێویستە تەنیا تەرکیز لەسەر شەری ئەوان بکەین هه‌رچی بكرێت له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌بێت.
گریم ئه‌وه‌ش ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت: "باسمان لە پارتی کرێکارانی کوردستان PKK کرد ، کە ساڵانێکی زۆرە دژی دەوڵەتی تورکیا دەجەنگێ و چەند ساڵێکیشە پرۆسەی ئاشتی لە گۆڕێیە .
- See more at: http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=56060&LinkID=4&video=False#sthash.Sw2YNzO8.dpufرۆژنامەنوسی دیاری ئه‌مریكی رایان گریم (Ryan Grim) لە پێگه‌ی "هاڤینگتۆن پۆست" کە دوێنێ لە 06.08.2015 بڵاویكردوه‌ته‌وه ، نوسیویه‌تی لە دانیشتێکی تایبەتی 10 رۆژنامه‌نوس لەگەل باراک ئۆباما سەرۆکی ئەمەریکا لە کۆشکی سپی‌دا پێی راگه‌یاندین، هۆشداریمان داوەتە دەوڵەتی تورکیا ده‌بێت پابه‌ندی شەرکردن لە دژی داعش بێت و بیانو نەدۆزێتەوە بۆ لێدانی کورد.

Post a Comment