سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ئاشكری ده‌كات له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌رزده‌ر گه‌یشتونه‌ته كۆتا قۆناغی ڕێكه‌وتنی نێوانیان، ده‌شڵێت: رێكه‌وتنه‌كه دڵنیایی بۆ داهاتووی یۆنان‌و ناوچه‌ی یۆرۆ ده‌گه‌ڕِێنێته‌وه.
ئه‌لێكسیس سیپراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، له وته‌یه‌كیا له ئه‌سینای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: له ئێستادا له كۆتا قۆنغی ته‌واوكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌یانن له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌رزده‌ر، كه به سێیه‌م پامكێجی رزگاری ئابوریی یۆنان ناسراوه.
به‌پێی پاكێجه ئابوریه‌كه، وڵاتانی ناوچه‌ی یۆرۆ بڕی 92 ملیار دۆلاری تر وه‌ك قه‌رز ده‌ده‌نه یۆنان، له به‌رامبه‌ریشدا پێویسته حكومه‌تی ئه‌و وڵاته چه‌ندین ریفۆرم بۆ بونیاتنانه‌وه‌ی ئابوریی بكات.
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان وتیشی: سه‌ره‌ڕای قورسی‌و دژواریه‌كان، ڕێكه‌وتنه‌كه كۆتایی به نادڵنیایی‌و نیگه‌رانیه‌كان له‌باره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌ی‌و ناوچه‌ی یۆرۆر ده‌هێنێت.
سیپراس جارێگی تر دوپاتی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای واژۆكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه، به‌ڵام ناتوانن ئه‌وه فه‌رامۆش بكه‌ن، كه سێیه‌مین پاكێجی ئابوریی، چه‌ندین بڕیار‌و خاڵی تێدایه كه ئه‌وان ناكۆكن له‌سه‌ری‌و به فشار پێیان جێبه‌جێ ده‌كرێت.
رۆژی 20ی ئه‌م مانگه كۆتا واده‌یه بۆ ته‌واكردنی ڕێكه‌وتنی نێوان یۆنان‌و وڵاتانی ناوچه‌ی یۆرۆ، كه تا ئه كاته‌ش پێویسته حكومه‌ته‌كه‌ی سیپراس بڕێكی زۆر له قه‌رزه‌كانی رابردووی بداته‌وه.
- See more at: http://knnc.net/Drejey-hawal.aspx?id=56029&LinkID=1&video=False#sthash.7fmeh1aN.dpufئه‌لێكسیس سیپراس، سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، له وته‌یه‌كیا له ئه‌سینای پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاند: له ئێستادا له كۆتا قۆنغی ته‌واوكردنی ڕێكه‌وتنه‌كه‌یانن له‌گه‌ڵ وڵاتانی قه‌رزده‌ر، كه به سێیه‌م پامكێجی رزگاری ئابوریی یۆنان ناسراوه.

Post a Comment