[ ]

Capture
هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیای ئەپڵ هەستا بە نوێ کردنەوەی پەڕەی پشتگیری App Store بۆ گەشەپێدەران، ئەوەی دەرکەوت دوایین ژمارە و پۆلینی پەیوەندیدار بوو بە نوێنترین سیستەمی کارپێکردنی ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵ کە ئەویش iOS 8ـە، ئەوەی نیشاندرا ئەوە دەردەخات کە ڕێژەی بەرکارهێنەرانی iOS 8گەیشتۆتە ٨٥%، وە ڕێژەی بەکارهێنەرانی iOS 7 دەگاتە ١٣%، وە ڕێژەی ٢% بۆ سیستەکانی تر.
وە وەشانی iOS 8 لە دوای دەرکردنی نوێترین وەشانی کە بریتی بوو لە وەشانی iOS 8.4 زیاتر گرنگ بوو لە لای بەکارهێنەران ئەویش بە چاککاری و زیاد کردنی چەندین تایبەتمەندی کە بریتی بوو لە زیاد کردنی خزمەتگوزاری Apple music و چەندین چاککاری دیکە.

Post a Comment

تدعمه Blogger.