ئەمڕۆ دووشەممە کۆمپانیاى سۆنى یابانى پەردەى لەسەر دوو مۆبایلى هۆشمەندى نوێ بەناوەکانى “Xperia C5 Ultra” و “Xperia M5” لادا. لە خوارەوەدا تایبەتمەندییەکانى هەردوو مۆبایلەکەتان بۆ دەخەینە ڕوو:
تایبەتمەندییەکانى مۆبایلى Xperia M5:
- ڕوونماکەى ٥ ئینجە بەڕوونى 1080×1920 پێکسڵ و بەچڕى ٤٤١ پێکسڵ لە ئینجێکدا.
- بە پرۆسێسەرى Mediatek MT6795 هەشت ناوکى و بەخێرایی ٢ گێگاهێرتز کاردەکات.
- قەبارەى ڕامەکەى ٣ گێگابایتە.
- بیرگەى نێوخۆیی ١٦ گێگابایتە و تواناى زیادرکردنى هەیە بە ڕێگەى بیرگەى دەرەکى لە جۆرى microSD تا ٢٠٠گێگابایت.
- کامێراى دواوەى ٢١،٥ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەرى Exmor RS، بەهۆى تەکنەلۆژیاى Hybrid AF تواناى گرتنى وێنەى هەیە تەنها لەماوەى ٠،٢٥ چرکەدا، وە تواناى تۆمارکردنى ڤیدیۆى هەیە بەڕوونى 4K و بەجۆرایەتى ٢١٦٠ پێکسڵ.
- کامێراى پێشەوەى ١٣ مێگاپێکسڵە بە هەستەوەرى Exmor RS، تایبەتمەندە بە تیشکى خۆکارانە.
- هێزى پاترییەکەى ٢٦٠٠ میلى ئەمپێرە لە کاژێرێکدا.
- بە سیستەمى ئەندرۆید وەشانى ٥،٠ لۆلیپۆپ کاردەکات.
- پشتگیرى تۆڕەکانى نەوەى چوارەم LTE دەکات.
- تەنکیەکەى ٧،٦ میلیمە.
- کێشەکەى ١٤٢،٥ گرامە.
جێگە ئاماژە پێکردنە مۆبایلەکە دژە ئاو و تۆزە و دەتوانێت تا قوڵایی ١،٥ مەتر و بۆماوەى ٣٠ خولەک لەژێر ئاودا بێت و پێوەرى IP68 پێدراوە.
Post a Comment