خەندان سپۆڕت -
بەشێوەيەکی فەرمی ئەنخێل دی ماريای ئەرجەنتينی و ياريزانی يانەی مانچستەر يونايتدی ئينگليزی پەيوەندی کرد بە يانەی پاريس سان جێرمانی فەڕەنسييەوە.
لەوبارەيەوەو لە رێگەی پێگەی فەرمی خۆيانەوە لە تۆڕی ئينتەرنێت يانەی مانچستەر يونايتد هەواڵی پەيوەندی کردنی ئەنخێل دی ماريای ياريزانيان بە يانەی پاريس سان جێرمانی فەڕەنسييەوە راگەياند و هيوای سەرکەوتنيشيان بۆ خواست کە لە ئەزموونە نوێيەکەيدا سەرکەوتووبێت، هەروەها يانەی پاريس سان جێرمانيش هەمان هەواڵی بڵاوکردەوە.
ياريزانی ناوبراو لە بەرانبەر ٤٤.٣ مليۆن پاوەند و بۆ چوار وەرز پەيوەندی کردووە بە پاريس سان جێرمانەوەو لەوێ درێژە بە ياریی کردنی دەدات.

Post a Comment