[ ]


لویس ڤان گالی هۆڵەندی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی ئاشکرایکرد کە دەیڤد دی خیای گۆڵپارێزی بەشداری یارییەکەی تۆتنهام ناکات لە پرێمەر لیگ و هۆکارەکەشی بۆ یانەی ڕیال مەدرید گەڕاندەوە.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕاهێنەرەکەی مان یونایتد وتی :"دی خیا یاریی ناکات، ئەو مرۆڤەو ئێمەش دەزانین ئەو فشارانەی بەهۆی یانەی ڕیال مەدریدەوە ڕووبەڕووی بووتەوە ئاسان نییە، چاوەڕوان دەبین بزانین چی ڕوودەدات".

سبەینێ شەممە یانەی مانچستەر یونایتد لە دەستپێکی یارییەکانی خولی نایابی ئینگلتەرادا ڕووبەڕووی یانەی تۆتنهام دەبێتەوەو چاوەڕوان دەکرێت لە شوێن دی خیا سێرجیۆ ڕۆمێرۆی ئەرجەنتینی بەشێوەیەکی سەرەکی یاریی بکات.
Next
Newer Post
پێشتر
ئەمە پۆستەى دوايينە.

Post a Comment

تدعمه Blogger.