کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى چوار گرتە ڤیدیۆیی نوێی بلاوکردەوە و تێدا چۆنیەتى بەکارهێنانى ئەپڵیکەیشنى “Smart Switch” ڕووندەکاتەوە، کە بەکاردێت بۆ گواستنەوەى داتا و پەڕگەکان لەنێوان مۆبایلى سامسۆنگ و ئایفۆن یانیش هەر مۆبایلێکى تر، ئەپڵیکەیشنەکە یارمەتیت دەدات بۆ گواستنەوەى وێنە و پەڕگەکانى ڤیدیۆ و دەنگ و پەڕگەکانى تر لە مۆبایلێک بۆ مۆبایلى سامسۆنگ.
– ڤیدیۆى یەکەم لەژێر ناوى iOS to Galaxy ئەوە ڕووندەکاتەوە کە چۆن داتا و پەڕگەکان دەگوازیتەوە لە سیستەمى ئاى ئۆ ئێس بۆ مۆبایلەکانى گەلاکسى بە شێوەیەکى ئاسان و بەڕێگەى ئەپڵیکەیشنى Smart Switch.
Post a Comment