رواه البخاري انظر الفتح 2/339 واتە « هەركەس سیرو پیازى خوارد بالێمان دوركەوێتەوە، یان فەرمووى: با لە مزگەوتمان دوركەوێتەوە ولەماڵەكەى خۆیدا بمێنێتەوە » وە لە ڕیوایەتەكەى «مسلم»داهاتوە « مَنْ أَكَلَ الْبَصَلَ وَالثُّومَ وَالْكُرَّاثَ فَلَا يَقْرَبَنَّ مَسْجِدَنَا فَإِنَّ الْمَلَائِكَةَ تَتَأَذَّى مِمَّا يَتَأَذَّى مِنْهُ بَنُو آدَمَ».
رواه مسلم رواه 1/395 واتە « هەركەس پیازو سیر و كەوەرى خوارد با نزیكى مزگەوتمان نەكەوێ، چونكە ملائیكە توشى ئازار دەبن بەو شتانەى كە مرۆڤ پێ ئازارمەند دەبێ » وە «عمر»ى كوڕی «خطاب»وتارى دەخوێند لە ڕۆژى جومعەدا، لەناو وتارەكەیدا فەرمووی: « ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا النَّاسُ تَأْكُلُونَ شَجَرَتَيْنِ لَا أَرَاهُمَا إِلَّا خَبِيثَتَيْنِ هَذَا الْبَصَلَ وَالثُّومَ لَقَدْ رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ إِذَا وَجَدَ ڕيحَهُمَا مِنْ الرَّجُلِ فِي الْمَسْجِدِ أَمَرَ بِهِ فَأُخْڕجَ إِلَى الْبَقِيعِ فَمَنْ أَكَلَهُمَا فَلْيُمِتْهُمَا طَبْخًا». رواه مسلم 1/396 واتە « ئەى خەڵكینە ئێوە ئەم دوو ڕووەكە دەخۆن و من بە پیسیان دەبینم: كە ئەویش سیر و پیازە، دڵنیابن پێغەمبەرم صلى الله عليه وسلم دەبینی هەركات لە مزگەوتدا بۆنى ئەو دوانەى لە هەر پیاوێك بكردایە، ئەوا فەرمانى پێ دەكرد كە دەربچێ لە مزگەوت و دوركەوێتەوە بەرەو بەقیع، جا هەر كەس سیر و پیازى خوارد با جوان لە چێشتدا سوری بكاتەوە و بۆنەكەى بمرێنێ».
وە ئەوەى پەیوەندى بەم باسەوە هەیە: ئەو كەسانەش دەگرێتەوە كە ڕاستەوخۆ لە دوای ئیش كردن دەچنە مزگەوتەوە بە بۆنى ناخۆشی عەرەقی بن باڵ و گۆرەبیەكانیان. لەوەش خراپ تر جگەرە خۆرەكانن، ئەوانەی كە جگەرەى حەرام دەكێشن و پاشان دەچنە مزگەوتەكانەوە و ئازاری بەندەكانى خوا دەدەن لە ملائكە و نوێژ خوێنان - See more at: http://www.baxcha.com/detail.aspx?id=8950&LinkID=10#sthash.ixwHCUpH.dpuf
Post a Comment